چێڵسی گرێبەستی لەگەڵ ئۆسكاری تەمەن 20 ساڵیدا كرد
ئۆسكار یەكێك لە دیارترین بەهرەمەندەكانی ئێستای بەرازیلە و ئەو گەنجە تەمەن 20 ساڵە لە هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئینتەرناسیۆنالی بەرازیلی یاریدەكات.
دەستەوارەی كڕینی ئۆسكار لەلایەن چێڵسییەوە سێیەمین دەستەوارەی ئەمساڵە دوای ئەوەی یانەكە پێشتر گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە ئیدین هازارد و ماركۆ ماریندا ئیمزا كرد كە گرێبەستی ئەو دوو یاریزانە 42 ملیۆن پاوەند لەسەر یانەكە كەوت.
پێشتر یانەكانی مانچستەر ستی و مانچستەر یونایتد و ئەرسناڵیش داوای ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی بەرازیلی خوار تەمەنی 20 ساڵیان كردبوو.
سەرچاوە ئینگلیزییەكان ئاشكرایان كرد گرێبەستی ئۆسكار 24 ملیۆن پاوەند لەسەر یانەی چێڵسی پاڵەوانی ئەوروپا كەوتووە.
