هەفتەی ڕابڕدوو لەهۆڵی ناوەندی وەرزش و لاوانی هەولێر، خولی زانیاریی ڕاهێنەران تەواوبوو ئەم خولە ماوەی (3) ڕۆژی خایاند، وانەكان بەشێوەی تێوری و پراكتیكی لەلایەن (د.ئیبراهیم حەمە ئەمین و مامۆستا عەبدولقادر حوسێن) دەگوترانەوە. لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولەكە جێگری بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی هەولێر(سەردار مەحەمەد) گوتی: بەڕێوەبەرایەتیەكەمان خولێكی بەهێزكردنی زانیاریی بۆ ڕاهێنەرانی (17) ناوەندی وەرزشی سنووری پارێزگای هەولێر كردەوە و ماوەی (3) ڕۆژی خایاند، بۆ ئەوەی توانای ڕاهێنەرەكان بەهێزبكەین لەڕووی ئاست و هەروەها لەڕووی یاسا و شتە هەنووكەییەكانی بواری ڕاهێنەرایەتیی بەشێوەی زانستیانە پێی ئاشنابن، لەم خولە زیاتر لە(24) ڕاهێنەر بەشدارییان تێدا كردبوو.