كێشەی ئێمە بێ بەرنامەیی وەزارەت و لیژنەی ئۆڵۆمپیە
*ئاستی وەرزشی یاری گۆڕەپان و مەیدان بەگشتی چۆن دەبینی لە كوردستان؟
- لە كوردستان بە گشتی باشە، بەڵام لە ئاستی شاری هەولێر لاوازە.
* بە بۆچوونی تۆ ئاستی ئەم یارییە بۆچی وەكو پێویست نییە لە شارەكانی كوردستان؟
- تا بەرپرسانی وەرزشی وا بزانن بەس تۆپی پێ وەرزشە یارییەكانی دیكە وەرزش نییە، ئەوا هەروا دەمینێنەوە دەبێت سیستەمی پاداشت ئەكتیڤ تر بكرێت بۆ ڕاهینەر و یاریزان.
* ئەم یارییە لە شاری هەولێر لە ئاستی زۆر باش دانییە، بۆنموونە لەڕووی یاریزانانی كچ یاریزانی یەكجار كەمە چەند یانەیەك پەنا دەبەنە بەر یاریزانانی شارەكانی تر، هۆكاری چییە؟
-- دوو یانە تیپی گۆڕەپان و مەیدانی هەیە، یانەی هەولێر و یانەی پێشمەرگەی هەولێر ئەویش بەس ئاستی كچان یانەكانی دیكەش ئازادن لەوەی كە ئەو یارییە دروست بكەن وەزرارەتیش هەقی لەسەر ئەو شتانە نییە تەنیا پارە بۆ یانەكان سەرف دەكات و بەس لێپێچینەوە نییە.
*بۆدەست نیشانكردنی یاریزانی ئێوە بە چ پێوەرێك یاریزان دەست نیشان دەكەن؟
- كۆمەڵێك پێوەری وەرزشی تایبەت بە یاری گۆڕەپان و مەیدان ڕەچاو دەكەین.
* كێشەو گرفتەكانی گۆڕەپان و مەیدان لە چی ڕەنگ دەداتەوە؟
- كەمتەر خەمی وەزارەت و لیژنەی ئۆلۆمپی كە بەرنامەیان نییە.
* جەنابت بەوە ناسراوی یانەكانی خۆت زوو زوو دەگۆڕی هۆكاری چیە؟
- بۆ گۆڕینی یانەكان، ڕاهێنەر ئازادە لە كام یانە كاری خۆی دەكات، گۆڕینەكەش لەسەر خزمەتكردنی ئەو یانەیە ڕادەوەستێ تا چەند گرنگی بەو یانەیە دەدات.
* ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراقی، ئاستی وەرزش لە كوردستان باشترە یاخود لە شارەكانی تری عێراق؟
- لە هەندێك یاری ئێمە باشترین لە هەندێكیش ئەوان، ئەویش بەهۆی كەش و هەوا و ژینگە ڕۆڵی خۆی بینیوە.
* بڕیارت نەداوە لەم ماوەیە یانەی هەولێر بەجێبهێڵی، یاخود هیچ یانەیەك پێوەندی پێوە نەكردی بۆ مەشقدانەوە؟
- بەڵێ یانەی تر پێوەندیان پێوە كردوومە بە ئیمكانیەتێكی زۆر باشیش، بەڵام هەولێریش هەولێرە.
* ساڵانە چەند پاڵەوانێتیەك دەكرێتەوە بۆیانەكان كە ناگاتە 6پاڵەوانتی ئایا ئەم ڕێژەیە كەم نییە بۆ یاریزانان؟
- كاكە پارە نییە واز بێنە بەش ناكات، ئەوە حاڵی ئێمەیە بۆیە پێش ناكەوین.
* وەكو ڕاهێنەرێك بەرنامەت چیە بۆ یاری گۆڕەپان و مەیدان؟
- بەرنامەمان زۆرە، بەڵام ناكریت.
* ئەگەر شتێكت ماوە لە كۆتاییدا؟
