چەند ئامارێكی تایبەت بە یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2012
ڕیزبەندی كۆتایی هەڵبژاردەكان
دوای تەواوبوونی یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە ڕیزبەندی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە بەمشێوەیە.
1-ئیسپانیا، 2- ئیتاڵیا، 3- پورتوگال، 4- ئەڵمانیا، 5-ئینگڵتەرە، 6-چیك، 7-فەرەنسا، 8- یۆنان، 9- ڕووسیا، 10-كرواتیا، 11- ئۆكرانیا، 12- سوید، 13- دانیمارك، 14- پۆڵەندە، 15- هۆڵەندە، 16- كۆماری ئێرلەندە.
لەم پاڵەوانێتیە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا زۆرترین بردنەوەی بەدەستهێناوە ئەویش لە4 یاری سەركەوتنی بەدەستهێناوە و بەمشێوەیە.
1-هەڵبژاردەی ئەڵمانیا (4 سەركەوتن لە5 یاری)
2- هەڵبژاردەی ئیسپانیا (4 سەركەوتن لە6 یاری)
3- هەڵبژاردەی پورتوگال (3 سەركەوتن لە5 یاری).
و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەزۆرترین یاری تووشی یەكسانبوون بووە و بەمشێوەیە.
1-هەڵبژاردەی ئیتاڵیا (3) یاری یەكسانبوون.
2- هەڵبژاردەی پۆڵەندە (2 یەكسانبوون لە3 یاری)
3- هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە (2 یەكسانبوون لە4 یاری).
هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندە و كۆماری ئێرلەندە تووشی زۆرترین دۆڕان هاتوون لەم پاڵەوانێتیە دوای ئەوەی لەسێ یاری تووشی دۆڕان هاتن.
لەم پاڵەوانێتیە هەڵبژاردەی ئیسپانیا خاوەن زۆرترین ڕێژەی گۆڵ تۆماركردنە كاتێك توانی 12 گۆڵ تۆمار بكات و بەمشێوەیە.
1-هەڵبژاردەی ئیسپانیا (12 گۆڵ لەشەش یاری)
2-هەڵبژاردەی ئەڵمانیا (10 گۆڵ لەپێنج یاری )
3- هەڵبژاردەی ئیتاڵیا (6 گۆڵ لەشەش یاری)
3- هەڵبژاردەی پورتوگال (6 گۆڵ لەپێنج یاری ).
هەڵبژاردەی ئیسپانیا خاوەن بەهێزترین هێڵی بەرگرییە كاتێك تەنیا یەك گۆڵی لێ تۆمار كرا ئەویش بەرانبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بوو، ڕیزبەندەكە بەمشێوەیە.
1-هەڵبژاردەی ئیسپانیا (1 گۆڵی لێ تۆمار كراوە لەشەش یاری).
2-هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە(3 گۆڵی لێ تۆمار كراوە لەچوار یاری).
3- هەڵبژاردەی پورتوگاڵ (4 گۆڵی لێ تۆماركراوە لە5 یاری).
هەڵبژاردەی كۆماری ئێرلەندە خاوەن لاوازترین هێڵی هێڕشبەرە كاتێك لەسێ یاری تەنیا یەك گۆڵی تۆمار كردووە، بەمشێوەیە.
1-هەڵبژاردەی كۆماری ئیرڵەندە (1 گۆڵی تۆماركردووە لە3 یاری).
2-هەڵبژاردەی هۆڵەندە (2 گۆڵی تۆماركردووە لە3 یاری).
3- هەڵبژاردەی پۆڵەندە (2 گۆڵی تۆماركردووە لە3 یاری).
لەم پاڵەوانێتیە هەڵبژاردەی كۆماری ئێرلەندە خاوەن لاوازترین هێڵی بەرگرییە لەم پاڵەوانێتیە لەسێ یاری 9 گۆڵی لێ تۆماركراوە، بەمشێوەیە.
1-هەڵبژاردەی كۆماری ئێرلەندە ( 9 گۆڵی لێ تۆماركراوە لە3 یاری).
2-هەڵبژاردەی یۆنان (7 گۆڵی لێ تۆماركراوە لە4 یاری ).
3- هەڵبژاردەی ئیتاڵیا (6 گۆڵی لێ تۆماركراوە لە5 یاری).
جێگەی باسە یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا فرناندۆ تۆریس بووە گۆڵكاری پاڵەوانێتیەكە بەتۆماركردنی 3 گۆڵ و یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەندریاس ئەنێستا بووە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتیەكە و گۆڵچی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئیكر كاسیاس بووە باشترین گۆڵچی پاڵەوانێتیەكە.
