هەولێر و برایەتی بوونە پاڵەوانی كوردستان بۆ پایسكلسواری

هەولێر و برایەتی بوونە پاڵەوانی كوردستان بۆ پایسكلسواری
لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی پایسكلسواری كوردستان، كە ركابەرییەكان لە شاری دهۆك بەرێوە دەچێت، هەردوو یانەی هەولێر و برایەتی توانیان كۆنترۆڵی پاڵەوانێتیەكە بكەن، كاتێك یانەی هەولێر توانی لە هەردوو ئاستی تازەپێگەیشتووان و پێشكەوتووان پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت و یانەی برایەتی لە ئاستی لاوان بۆ كوران و لەسەر ئاستی كچان پلەی یەكەمی بە دەستهێنا، ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە بەمشێوەیە بوو.
تیپ دژی كات 50كم بۆ پێشكەوتووان
1-هەولێر،2-كۆیە،3- سۆلاڤ.
تیپ دژی كات 40كم بۆ لاوان
1-برایەتی، 2- ئامێدی، 3-هەولێر
تیپ دژی كات بۆ تازەپێگەیشتووان 30كم
1-هەولێر، 2- سۆلاڤ،3- برایەتی
لەسەر ئاستی كچان تیپ دژی كات بۆ ماوەی 30كم
1-برایەتی، 2-نەورۆز،3- دووكان
جێگەی باسە وا بڕیارە بەم نزیكانە قۆناغی سێیەم و كۆتایی پاڵەوانێتی كوردستان بەرێوە بچێت.
Top