باسكەی برایەتی لەقەڵای بردەوە
لەخولی باسكەی پلە یەكی كوردستان ولە جەولەی نۆیەم وكۆتایی ،لە هۆڵی ئەكاد عەنكاوەی شاری هەولێر هەردوو یانەی باسكەی برایەتی و باسكەی قەڵا بەیەك گەیشتن.
سەرەتایی تایمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی باسكەی برایەتی باڵادەستی خۆیان لەنێو یاری سەپاند بوو لەگەڵ بچڕانی زۆربەی تۆپەكانی باسكەی قەڵا و وەرگرتنی سكۆری ئاسان پێشڕەوی خۆیان سەلماند، بەڵام یاریزانانی باسكەی قەڵاش ئەوانیش ناوەناوە خۆیان گورجتر دەكردەوە و سكۆریان لە باسكەی برایەتی وەردەگرت و ئەنجامەكانیان نزیك دەكردەوەو تا كۆتایی یارییەكەش باسكەی برایەتی پێشڕەوی خۆی سەلماند و دوا گورزی خۆی وەشاندە باسكەی قەڵا و بە ئەنجامی (61-42) لە باسكەی قەلای بردەوە و بەم شێوەیە باسكەی برایەتی بە پلەی سێیەم هات و هەردوو یانەی باسكەی سیروانی نوێ و ئەكاد عەنكاوە سەركەوتن بۆ ریزی نایابی باسكەی كوردستان
