نەورۆز و سلێمانی لەسەركەوتن بەردەوامن
نەورۆزی یەكەمو سلێمانی دووەمی ریزبەند، درێژەیان بەسەركەوتنەكانیان داو لە سەرچنارو سۆلاڤیان بردەوە.
لەهۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و لەدرێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەكانی كورستانو لەهەفتەی دووەمی قۆناغی دووەمدا، تیپی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی رووبەڕووی تۆپی دەستی یانەی سۆلاڤی نوێ بویەوە، بەهەمان شێوەی یارییەكانی پێشووتر، یانەی سلێمانی دووەمی ریزبەندی خولەكە درێژەی بەسەركەوتنەكانی داو لەیارییەكی بەهێزداو بەجیاوازی 2 گۆڵ و بەئەنجامی 29 بە 27 گۆڵ یارییەكەی لەسۆلاڤی نوێ بردەوە.
دواترو لەیارییەكی دیكەدا هەردوو یانەی شاری سلێمانی (نەورۆز و سەرچنار) بەیەك گەیشتن، هەرلەسەرەتاوە یارییەكە بەبەهێزی دەستی پێكردو یاریزانانی هەردوولا هێرش بەهێرش دەیان كردە سەرگۆڵی یەكترو لەبەرامبەریشدا شیروانی گۆڵچی نەورۆزو محەمەدی گۆڵچی سەرچنار چەند تۆپێكی بەهێزی یاریزانەكانیان گەڕاندەوە، بەپێچەوانەی بۆچوونەكانەوە تایمی یەكەم كوڕانی یانەی سەرچنار توانیان بەجیاوازی 2 گۆڵ پێش نەورۆزی خاوەنی پلەی یەكەم بكەون.
دواترو لەتایمی دووەمدا یارییەكە پێچەوانە بویەوەو تیپی خاوەن لوتكەی ڕیزبەندی جڵەوی یارییەكەیان وەرگرتەوەو توانیان چەند گۆڵێك پێش بكەون، تالەكۆتایدا یارییەكە بەئەنجامی 31 گۆڵ بەرامبەر بە 25 گۆڵ بەسودی یانەی نەورۆز كۆتایی پێ هاتو پلەی یەكەمی ریزبەندیشی قایم تر كرد.
