ئافرۆدێت لەدهۆكەوە لەسەركەوتن بەردەوامە
لەمیانی كێ بڕكێكانی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەكانی كوردستان بۆ كچان كە 14 یانە تێیدا بەشدارەو لەشاری دهۆك بەرێوە دەچێت، تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی ئافرۆدێتی شاری سلێمانی چەند سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێناوە.
هەر لەیەكەم رۆژی یارییەكانەوە ئافرۆدێت كەزۆربەی یاریزانەكانی لاو و تازەپێگەیشتونو بەڵام لەسەر ئاستی پێشكەوتووان كێ بڕكێ دەكەن، لەكۆی 7 یاری كەئەنجامی داوە شەش یاری بردۆتەوەو تەنها بەیانەی شەقلاوە دۆڕاوە.
لەیارییەكاندا تۆپی سەرمێزی ئافرۆدێت بەئەنجامی 3 بە هیچ لەهەر یەكە لەكچانی یانەكانی (ئەكاد – زێرەڤانی – برایەتی – فەتاتی كەركوك –سەرچنار –سەنحاریب)ی بردۆتەوە.
لەلایەن خۆیەوە (رێزان محەمەد) سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی سەرمێزی ئافرۆدێت لەدهۆكەوە پێی راگەیاندین كەتیپەكەی لەئاستێكی باشدایەو چاوەڕێی ئەوەی لێ دەكرێت لەناو ئەو تیپە بەهێزانەی پاڵەوانێتیییەكەدا كێبڕكێی پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی بكات.
.
