سلێمانی لە غازی باكور بردەوە
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی عێراقی یانەی سلێمانی لە یانەی غازی باكوری بردەوە.
لەدرێژەی یارییەكانی پاڵاوتنی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە بۆسەركەوتن بۆریزی یانە بژاردەكانی عێراقی ، یانەی سلێمانی لە سەر یاریگای نێودەوڵەتی شاری سلێمانی میوانداری یانەی غازی باكوری كرد لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی سلێمانی ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو توانیان یارییەكە بە ئەنجامی (6-3)گۆڵ سەركەوتن بەدەست بهێنین ، گۆڵەكانی سلێمانی هەریەك لە یاریزانان (فەرحان شوكر 3گۆڵ وئەحمەد ساڵار و هونەر ئەحمەد وحاتەم عەلی)تۆماریان كردو بەم ئەنجامەش یانەی سلێمانی كۆی خالەكانی بۆ9خاڵ بەرزكردەوە لەپێشەنگی یانەكان مایەوە .
