بەخولی بالەی كوردستان هەولێر لە شۆریجەی بردەوە

بەخولی بالەی كوردستان هەولێر لە شۆریجەی بردەوە
گوڵان: كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی بالەی یانەكانی كوردستان هەولێر لە شۆریجەی كەركوكی بردەوە.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی بالەی نایابی یانەكانی كوردستان ، كە درێژەی بەرنامەی یەكێتی تۆپی بالەی كوردستان ئەنجامی دەدات. یەكێتی تۆپی بالە بۆیانەكانی كوردستان رێكی خستوە ، لە شاری كەركوك لە هۆڵی یانەی كەركوك لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەولێرو شۆریجە بەیەك گەیشتن ، لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو لە ململانێ‌ دابوون بۆسەركەوتن لە یارییەكەدا سەرئەنجام یانەی هەولێر توانی یارییەكە بەزەحمەت بە ئەنجامی (3-2)گێم بباتەوە .
Top