تیمی كاراتێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە میدالیای زێڕیان لەمل كرا

تیمی كاراتێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە میدالیای زێڕیان لەمل كرا
لەوڵاتی توركیا پاڵەوانێتی كاراتێی نێودەوڵەتی سەكاریا كە 20 نوێنەری وڵاتانی جیهانی تێیدا بەشدار بوو دوای ململانێیەكی زۆر بەهێز بۆ پلەكانی یەكەم تا سێیەم كە ململانێكان لەنێوان تیمی كۆمیتەی توركیا و ئێران و تونس و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بوو بۆ ئاستی لاوان لەئەنجامدا و لەپاش هەوڵدانی یاریزانانی تیمی كۆمیتەی پێشمەرگە سەرئەنجام توانیان پلەی یەكەم و میدالیای ئاڵتون لەمل بكەن، بەم ئەنجامەش تیمی كاراتێی یانەی پێشمەرگە توانی لەسێیەم ڕۆژی یاریەكاندا دوو میدالیای زێڕ و یەك میدالیای بڕۆنز بەدەست بهێنێت كە بەم شێوەیە بوون، یەك میدالیای زێڕ لەسەر ئاستی كاتای تاك بۆ ئاستی پێشكەوتوان، مەدالیای زێڕ لەپێشبڕكێی تیمی كۆمیتە لەسەر ئاستی لاوان میدالیای برۆنز لەسەر ئاستی پێشكەوتوان بۆ تیمی كاتا لەكۆی گشتیش 4ملوانكەی زێڕی بەدەستهێنا.
Top