وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاری هێزی لەش لەشاری كەركوك، یەكێتی هێزی لەشی كەركوك لەهۆڵی نوێنەرایەتی كەركووكی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و بە بەشداری شەش یانەی شاری كەركوك و لەكێشی 53كگم تاكو93كگم پاڵەوانێتی هێزی لەشی یانەكانی شاری كەركوك و دەوروبەری بۆهەردوو ئاستی تازەپێگەیشتوان و لاوان ئەنجامدا، لەپاڵەوانێتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد. ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
ئاستی تازەپێگەیشتووان
1-یانەی ئاشوری
2-یانەی سۆلاڤ
ئاستی لاوان
1-یانەی سۆلاڤ
2-یانەی باباگوڕگوڕ