مانچینی: یۆرۆ پەرەیەكی زۆری بە ئاستی بالۆتێلی داوە
مانچینی روونی كردەوە كە خۆی و براندیلی توانیویانە كاریگەرییەكی زۆر لەسەر هەڵسوكەوت و بیركردنەوەی بالۆتێلی دروست بكەن و روونی كردەوە كە ئەوەی ئەوان كردوویانە پاش هەوڵێكی زۆر بەدیهاتووە.
هەروەها گوتی ماریۆ دەزانێ كە من هەردەم هەوڵمداوە یارمەتی ئەو بدەم، هەندێكجار ناچاربووم لەگەڵیدا توند بم و ئازاری بدەم، هەندێك جاری تریش زۆر نەرم بووم لەگەڵی و هەردوو جۆرە مامەڵەكەشم بۆ بەرژەوەندی و گەشەكردنی ئەو بووە.
راهێنەرەكەی مانچستەر ستی زیاتر گوتی ئەو بەهرەیەكی گەورەی هەیە وەك هەمیشە گوتومە، بەڵام كێشەكەی ئەوەیە كە هەندێك كاری سەرشێتانە دەكات، وابزانم یۆرۆ ئەوی زۆر گۆڕیوە و ئەوەی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا كردی مایەی سەرنج بوو، هیوادارم كاتێك گەڕایەوە بۆ مانچستەر، چاكبوونەكەی خۆی لە بیر نەچووبێتەوە!
