پاڵەوانیەتی شەترەنجی ناوەندە وەرزشییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر تەواو بوو
لەپاڵەوانیەتیەكەدا (9) ناوەندی وەرزشی بەشداریان تێیدا كردبوو كە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند، لەم پاڵەوانێتیەدا ناوەندی وەرزش و لاوانی هەولێر بەكۆكردنەوەی (7) خاڵ پلەی یەكەمی بەدەستهێنا، ناوەندی وەرزش و لاوانی بنەسڵاوە بەكۆكردنەوەی (6) خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
لەلێدوانێكیدا بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی هەولێر (تاهیر سابیر) گوتی: مەبەست لەكردنەوەی ئەم جۆرە پاڵەوانێتییە بایەخ و گرنگیدانە بەیاریزانانی تازەپێگەیشتوان و لاوانی ناوەندە وەرزشییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئەم پاڵەوانیەتیە بەسیستەمی سویسری (5) جەولە هاتە ئەنجامدان، كە نزیكەی (36) یاریزانی لاو بەشداریان تێدا كردبوو.
