تیروپشكی قۆناغی 8ی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێ ڕاكێشرا
لەقۆناغی هەشت یانەی هەولێر ڕووبەڕووی یانەی كیلانتان-ی مالیزی دەبێتەوە و یەكەم یاری لەیاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری بەڕێوە دەچێت، ئەنجامی تیروپشكی قۆناغی هەشت بەمشێوەیە بوو.
هەولێر – كیلانتان
تشۆنبۆری تایلند – شوڕتە سوریا
ئەریما ئەندنووسیا – ئیتفاق سعودیە
كوەێت كوەێتی – وەحدات ئوردن
هەر لەهەمان ڕۆژدا تیروپشكی یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی ڕاكێشرا، كە تیایدا براوەی یاری نێوان هەردوو یانەی (هەولێر – كیلانتان) ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان هەردوو یانەی (تشۆنبۆری و شوڕتە) دەبێتەوە و هەروەها براوەی یاری نێوان هەردوو یانەی (ئەریما و ئیتفاق) ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان هەردوو یانەی (كوەێت و وەحدات) دەبێتەوە، ئەگەر یانەی هەولێر بگاتە یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا ئەوە یاری كۆتایی ئەم پاڵەوانێتیە لەیاریگەی نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری بەڕێوە دەچێت و لەیاری كۆتایی تەنیا یەك یاری بەڕێوە دەچێت.
جێگەی باسە یانەی هەولێر لەم پاڵەوانێتیە لەوەرزی پارساڵ توانی بگاتە قۆناغی پێش كۆتایی و لەم قۆناغەدا بەرانبەر یانەی كوەێت كوەێتی تووشی دۆڕان هات و ماڵئاوایی لەم پاڵەوانێتیە كرد.
