ئاریان ڕۆبن: هەموومان بەرپــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــرسین لەشكستەكانی هۆڵەندا

ئاریان ڕۆبن: هەموومان بەرپــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــرسین لەشكستەكانی هۆڵەندا
لەدوای دەرچوونی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لەیارییەكانی قۆناغی یەكەمی یۆرۆی 2012 لەهەردوو وڵاتی پۆلەندا و ئۆكرانیا بەبێ ئەوەی یەك خاڵ بەدەست بهێنێت و لەهەرسێ یاریدا تووشی دۆڕاندن هات بەرامبەر بە هەڵبژاردەكانی دانیمارك و ئەڵمانیا و پورتوگال، یاریزان ئاریان ڕۆبن هێرشبەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا هۆكاری ئەم شكستەی بۆ هەمووان گەڕاندەوە لەیاریزانان و ڕاهێنەران كە كەمتەرخەم بوون لەجێبەجێكردنی ئەركەكانیان بۆیە ئەوان هەموویان بەیەك ئاست و پلە بەرپرسن لەم ئەنجامانە.
رۆبن لە لێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن لەدوای دەرچوونی هەڵبژاردەی هۆلەندا لە یۆرۆی 2012 گوتی: ئێمە لەسێ یاری دۆڕاین ئەوەش ڕاستییەكە زەحمەتە قبوڵ بكرێت، پێویستە ئێمە بەجورئەت بین و سەیری ئاوێنە بكەین و دان بەوە دابنێین كە تووشی شكست بووین، زەحمەتە پاساو بۆ ئەم شكستە بدۆزینەوە، چونكە هەندێك جار شكستەكان زەحمەتە پاساویان بۆ بهێنیەوە.
هەروەها ڕۆبن گوتی: لەهەندێك یاری بەباشی دەستمان پێدەكرد، بەڵام هەرزوو لەبیرمان دەچوو چۆن یاری بكەین، لەناو ئەو كۆمەڵە یاریزانە زۆر شت ڕوویدا كە باش نەبوون و ئێستا كاتی باسكردنی نییە، ئەو نهێنیە لای خۆمان دەمێنێتەوە.
Top