ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی بەرشلۆنە ڕۆماریۆ دووپاتیكردەوە كە ئەستێرەی ئەرژەنتینی لیۆنیل میسی لەئەستێرەی بەرازیلی نیمار دا سیلڤا باشترە لەبەرئەوەی میسی خاوەن چەندین نازناوە لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند كە كوڕەكەی (رۆمارینۆ) لەڕێگای پێوەندیكردنە بەیانەكەی هەرێمی كەتالۆنیا. رۆماریۆ لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لیكبی فەرەنسی گوتی: نیمار ئێستا باشترین یاریزانی بەرازیلە، بەڵام بەهەنگاوێك لەدوای یاریزان میسی دێت، چونكە میسی ئەزموونێكی گەورەی هەیە و خاوەن چەندین نازناوە و بەدەیان گۆڵی تۆماركردووە، بەڵام ئەگەر هەردوو یاریزان لەدوو یانەی هاوسەنگ یاری بكەن ئەنجامەكە 10 بەرامبەر 10 دەبێت. رۆماریۆ كە ئێستا ئەندامی پەرلەمانی بەرازیلە ئەوەی ئاشكراكرد كە كوڕەكەی ڕۆمارینۆی تەمەن 18 ساڵ دەكرێ بۆ ماوەی 6 مانگ یان ساڵێك لەیانەی بەرشلۆنە مەشق بكات دواتر دەتوانێ یاری بۆ تیپی یەكەم بكات، دەربارەی گۆڵەكانی خۆی، ڕۆماریۆ گوتی: ئەوەی لەتوانام دابوو پێشكەشم كرد و بەباشی مەشقەكانی خۆم ئەنجامداوە و توانیم 1002 گۆڵ تۆمار بكەم.
شایانی باسە یاریزان ڕۆماریۆ لەساڵانی نەوەدەكان بۆ یانەی بەرشلۆنە یاری كردووە و خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی وەرگرتووە.