بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان و بەهاوكاری لقی دهۆكی یەكێتیەكە وەكو بەرنامەی ساڵانەی یەكێتیەكە بڕیارە لەسەرەتای مانگی داهاتوو، پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەكانی كوردستان بۆ هەردوو ئاستی كوڕان و كچان لەشاری دهۆك بەڕێوەبچێت، واش بڕیارە لەپاڵەوانێتیەكەدا ژمارەیەكی زۆر لەیانەكانی شارەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و كەركوك بەشداری بكەن، پاڵەوانێتیەكەش كراوە دەبێت، واش بڕیارە پاڵەوانێتیەكە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت، شایەنی باسە یەكێتی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان ساڵانە چەندین پاڵەوانێتی لەشارەكانی كوردستان ئەنجام دەدات.