له خولى بژارده‌ى عێراقى ئه‌مرۆ هه‌ولێرده‌بێته میوانى یانه‌ى كاره‌با
له‌میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى بریاره له شارى به‌غدا هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرو كاره‌با له یارییه‌كى به‌هێزدا به‌یه‌ك بگه‌ن.
له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى ، ئه‌مرۆ سىَ شه‌مه یانه‌ى هه‌ولێرله‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى كاره‌با له شارى به‌غدا رِووبه‌رووى یانه‌ى بكاره‌با ببێته‌وه ، له‌م یاریشدا یانه‌ى هه‌ولێر به پێك هاته‌یه‌كى توكمه خۆى ئاماده‌كردوه بۆئه‌وه‌ى بتوانىَ له‌م یارییه‌شدا درێژه به سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى بدات ،له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ى كاره‌با به‌نیازى گورز وه‌شاندنه له یانه‌ى هه‌ولێر بۆئه‌وه‌ى یه‌كه‌م شكستى ئه‌م وه‌رزه‌ى پىَ نۆشبكات، یانه‌ى هه‌ولێر به‌ته‌واوى یاریزانه‌كانى ئاماده‌یه بۆئه‌م یارییه پێشبینش ده‌كرێت یانه هه‌ولێر بتوانىَ به‌سه‌ركوتنه‌وه بگه‌رێته‌وه شارى هه‌ولێر، شایه‌نى باسه یانه‌ى هه‌ولێر سىَ یارى دواخراوى هه‌یه و خاوه‌نى 60خاڵه له پێشه‌نگى یانه‌كانه.
