تۆرێس: یان چاڤی یان ئینێستا ده‌بنه‌ باشترین یاریزانی یۆرۆی 2012

تۆرێس: یان چاڤی یان ئینێستا ده‌بنه‌ باشترین یاریزانی یۆرۆی 2012
فرناندۆ تۆرێسی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ئاشكرای كرد سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ قۆناخی دووه‌می یۆرۆی 2012 ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌ و دووپاتی كرده‌وه‌ خۆی و هاورِێكانی ته‌نیا بیر له‌ سه‌رخستنی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه‌.
تۆرێس هه‌روه‌ها گوتی ئێمه‌ توانیمان رووداوێكی مێژوویی تۆمار بكه‌ین كاتێك په‌رِینه‌وه‌ بۆ قۆناخی دووه‌م، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتر برِۆن كه‌ تا ئێستا به‌ده‌ستیان هێناوه‌.
هێرشبه‌ره‌ ئیسپانییه‌كه‌ له‌باره‌ی باشترین یاریزانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌وه‌ ئاشكرای كرد كه‌ یان چاڤی هێرناندێز یان ئه‌ندرێس ئینێستا شایه‌نی ئه‌وه‌ن ببه‌نه‌ باشترین یاریزانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌.
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌وان زۆر یارمه‌تی تیپه‌كه‌ ده‌ده‌ن و هیوادارم تا كۆتایی به‌و ئاسته‌وه‌ بمێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ نازناوه‌كه‌.
Top