تۆتنهام داوای هۆنتیلار ده‌كات
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه به‌رپرسانی یانه‌كه هۆنتیلاریان كردووه به پێشه‌نگی ئه‌و یاریزانه داواكراوانه‌ی ئه‌مساڵ یانه‌كه ده‌یه‌وێ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا ئیمزا بكات.
رۆژنامه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه هێرشبه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه به یه‌كه‌مین ئامانجی ستراتیجی دانێل لیڤی سه‌رۆكی یانه‌كه داده‌نرێ بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوودا ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی به‌هێز بكات.
سه‌رچاوه ئه‌ڵمانییه‌كان گوتیان شالكه ئاماده‌یه ئه‌و هێرشبه‌ره بفرۆشێت ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واره‌یه‌كی به برِی 15 ملیۆن یۆرۆ به‌ده‌ست بگات.
هۆنتیلار كه وه‌رزی رابردوو بووه گۆڵكه‌ری خولی ئه‌ڵمانی، له یۆرۆی 2012 نه‌یتوانی له 3 یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هیچ گۆڵێك تۆمار بكات و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه كرد.
