راكیتیچ: ئیكه‌ر كاسیاس له ئێمه‌ی برده‌وه
راكیتیچ كه نزیكبوو له‌وه‌ی به لێدانێكی سه‌ری زۆر نزیك له گۆڵی ئیسپانیا، گۆڵی پێشكه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار بكات و ئیكه‌ر كاسیاس نه‌یهێشت ئه‌وه رووبدات، گوتی ئێمه به‌رامبه‌ر ئیكه‌ر كاسیاس دۆرِاین.
هه‌روه‌ها گوتی من چی بڵێم به جوانترین شێوه تۆپ ئاراسته‌ی گۆڵ ده‌كه‌یت و كاسیاست لێ په‌یدا ده‌بێت كه ناهێڵێ ئه‌وه بكه‌یت، بهرِاستی ئه‌و گۆڵپارێزێكی مه‌زنه.
هه‌روه‌ها گوتی بۆ بردنه‌وه پێویسته گۆڵ تۆمار بكه‌یت، ئێمه یارییه‌كی باشمان به‌رامبه‌ر ئیسپانیا كرد و ئه‌وانمان تووشی سه‌رئێشه‌ی زۆر كرد، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌نه‌دا و سه‌ركه‌وتوو بوون، كاسیاسیان هه‌یه كه دیوارێكه له نێو گۆڵدا.
