كاسانۆ: ئیتاڵیا ده‌توانێ له هه‌موو هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بباته‌وه
ئیتاڵیا دوای بردنه‌وه‌ی له ئێرله‌ندا 2-0 به دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م بۆ قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه سه‌ركه‌وت.
كاسانۆ له لێدوانی بۆ ماڵپه‌ری یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا گوتی حه‌زمده‌كرد تا كۆتایی له نێو یاریگادا بم، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه بردمانه‌وه، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانمان تێپهرِدان و ئێستا له هیچ كه‌سێك ناترسین و دڵنیام له‌وه‌ی ده‌توانین له هه‌موو هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ببه‌ینه‌وه.
دوو گۆڵه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له‌لایه‌ن كاسانۆ له خوله‌كی 34 و بالۆتێلی له خوله‌كی 90 تۆماركران و به‌وه‌ش ئیتاڵیا له قۆناخی داهاتوودا به‌رامبه‌ر یان فه‌ره‌نسا یان ئینگلته‌را یاری ده‌كات.
