یانه‌ی وه‌سڵ بیر له چاره‌نووسی مارادۆنا ده‌كاته‌وه
كارگێرِیی یانه ئیماراتییه‌كه كه پێكهاته‌یه‌كی نوێی به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د بن فه‌هد هه‌یه، برِیاره سبه‌ی یه‌كشه‌مه لێكۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م چاره‌نووسی دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنای راهێنه‌ری تیپه‌كه بكات به تایبه‌ت كه له وه‌رزی یه‌كه‌می له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا ئاستێكی باشی پێشكه‌ش نه‌كرد.
گوته‌بێژی یانه‌كه ئاشكرای كردووه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌مه دارِشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری لیژنه و دامه‌زراوه‌كانی یانه‌كه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه كه یانه‌كه برِیار له چاره‌نووسی مارادۆناش ده‌دات دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی هیچ ئه‌نجامێكی به‌رچاو بۆ یانه‌كه به‌ده‌ست بێنێت و وێرِای سه‌ركه‌وتنی بۆ یاری كۆتایی جامی یانه‌كانی كه‌نداو نه‌یتوانی نازناوه‌كه بباته‌وه.
پێشتر ده‌سته‌ی كارگێرِیی یانه ئیماراتییه‌كه به‌هۆی ئه‌نجامی خراپی یانه‌كه‌وه ده‌ستیان له كاره‌كه‌یان كێشایه‌وه.
