ئۆین نزیكه له په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی ستۆك ستییه‌وه
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه ئۆین دوای نوێنهكردنهوهی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ستۆك ستییه‌وه بكات كه ویستی بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵیدا دهربرِیوه.
پێشتر ئۆین ئاشكرای كردبوو بۆ مانه‌وه له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یونایتد نوێ ناكاته‌وه، له كاتێكدا به‌رپرسانی یانه‌ی ستۆك ستی په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه و یانه‌ی ئیڤرتۆنیش هه‌مان ویستی پێشان داوه.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه له دهستهوارهكهدا ته‌نیا ئاشكراكردنی ورده‌كارییه‌كان ماوه‌ته‌وه و هه‌موو شتێك كۆتایی هاتووه.
