یۆڤنتۆس له گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی نوێ‌دا نزیكبووه‌ته‌وه
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووه ئه‌و دوو یاریزانه گه‌یشتوونه‌ته شاری تۆرینۆی ئیتاڵی بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی تا گرێبه‌ستكردن به ره‌سمی له‌گه‌ڵیاندا ئاشكرای بكرێت.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كردووه یانه ئیتاڵییه‌كه برِی 18.9 ملیۆن دۆلاری بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو یاریزانه‌دا خه‌رجكردووه.
ئیسلا پێشتر له یانه‌ی ئۆدینێزی یاری كردووه بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ و ئهسامواش به هه‌مان شێوه بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك له‌گه‌ڵ هه‌مان یانه‌دا یاری كردووه.
یانه‌ی یۆڤنتۆس ویستی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ سیباستیان جیۆڤینكۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی پارماشدا هه‌یه.
