دووه‌مین سیمنیاری رِۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی جیهان له ئێران ده‌ستی به كاره‌كانی كرد
له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كاتی هوتێل ئۆلۆمپیك له تارانی پایته‌ختی ئێران دووه‌مین سیمیناری رِۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی جیهان ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
به‌سه‌رپه‌رشتی رِێكخراوی رِۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشى جهیان له تارانی پایته‌ختی ئێران دووه‌م سیمیناری رِۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی ببه‌سترێت.
سیمیناره‌كه به‌به‌شداری چه‌ندین به‌رپرسانی باڵای وه‌رزشی ئێران و نوێنه‌ری رِۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی له وڵاتی جیهانه‌وه ده‌ستی به كاره‌كانی كرد كه تێیدا به وردی باس له به‌ره‌و پێشچوونه‌كانی میدیای وه‌رزشی ده‌كرێت له جیهاندا , هاوكات چه‌ندین بابه‌تی میدیای به به‌شداری چه‌ندین وانه‌بێژی جیهان باسده‌كرێت و برِیاریشه چه‌ندین ناوه‌ندی میدیایی و وه‌رزشی به سه‌ر بكرێته‌وه.
جێگه‌ی باسه له هه‌رێمی كوردستان پێنج رِۆژنامه‌نوس به‌شداریده‌كه‌ن رِۆژنامه‌نوسه به‌شداربوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ریه‌كه له سه‌لام تاهیر ،وه‌فا سه‌لاح، كاروان شێخ زیره‌ك , هه‌رێز جه‌مال ، هه‌رژین عوسمان له خۆده‌گرێت.
