پۆلیس كاژێره دزراوه‌كه‌ی نادالی دۆزییه‌وه
سه‌رچاوه‌كان گوتیان پۆلیس توانیویه‌تی ئه‌و دزه گۆمانلێكراوه ده‌ستگیر بكات كه كاژێره گرانبه‌هاكه‌ی دزیبوو و گوتی ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی ئاسانكاری بۆ دزینی كاژێره‌كه ئه‌و كارته‌یه كه ده‌رگای ژووره‌كه‌ی نادالی پێده‌كرێته‌وه.
نادال سوپاسی پۆلیسی فه‌ره‌نسی كرد و گوتی سكاڵام له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك نییه.
پۆلیسی فه‌ره‌نسی ئاشكرای كرد كارمه‌ندێكی هوتێله‌كه كه له‌نهۆمی هه‌شته‌می تایبه‌ت به كه‌سایه‌تییه‌كان كارده‌كات، گومانلێكراوی سه‌ره‌كی بووه و دوای ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا دانی به‌وه‌داناوه كه چووه‌ته ژووره‌كه‌ی نادال و كاژێره‌كه‌ی بردووه و شاردوویه‌تییه‌وه.
پۆلیس كاژێره‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه و گێرِایه‌وه بۆ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی نمایشكردن به شێوه‌یه‌كی كاتی دابوویه نادال.
