گالیانی ئاماژه به ئه‌گه‌ری رۆیشتنی تیاگۆ سیلڤا ده‌دات بۆ پاریس سانجێرمان
گالیانی له چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌ردانی پاریسی كرد بۆ به‌شداریكردن له گفتوگۆكانی گواستنه‌وه‌ی سیلڤا بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵدا.
سیلڤا ئێستا به‌یه‌ك له باشترین به‌رگریكه‌رانی جیهان داده‌نرێت.
ئه‌و به‌رپرسه میلانییه له لێدوانی بۆ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌ره‌نسی گوتی له‌وانه‌یه به‌رِاستی سیلڤا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه بكات، به‌ڵام له داهاتووی نزیكدا نا.
گالیان رێكه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی ده‌سته‌واره‌كه‌وه ره‌تكرده‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان یانه فه‌ره‌نسییه‌كه برِی 50 ملیۆن یۆرۆ ده‌خاته به‌رده‌ستی یانه‌ی میلان بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن به سیلڤا، له كاتێكدا كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیش هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات بۆ كرِینی ئه‌و یاریزانه.
