مه‌یموونه‌كان نه‌یانه ێشت بالۆتێلی گۆڵ له ئیسپانیا بكات
رۆژنامه‌ی ده‌یلی میرۆری ئینگلیزی گوتی نهێنی گۆڵ تۆمارنه‌كردنی بالۆتێلی بۆ ئه‌و هێرشه‌ی بردییه سه‌ر گۆڵی ئیكه‌ر كاسیاس و به ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڵچییه‌دا مایه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات تا ئه‌و كاته‌ی سێرجیۆ رامۆس گه‌یشته لای و تۆپه‌كه‌ی كرد به كۆرِنار.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ بالۆتێلی له كاتی هێرشه‌كه‌دا دۆخی زۆر باش بوو تا ئه‌و كاته‌ی چووه نزیك هێڵی سزا و له‌وێ هه‌ندێك هانده‌ری ئیسپانی له پشت گۆڵه‌وه بینی كه به ده‌نگی مه‌یموون هاواریان ده‌كرد و له‌و كاته‌دا دوو پۆلیس به‌وان پێده‌كه‌نین.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ ئه‌و دیمه‌نه بیری بالۆتێلی تێكدا و ژماره‌ی هانده‌ره‌كان له 300 هانده‌ر زیاتر بوو.
پێشتر بالۆتێلی ئاشكرای كردبوو ئه‌گه‌ر له یارییه‌كانی یۆرۆدا به‌هۆی ره‌نگی پێستییه‌وه سووكایه‌تی پێ بكرێت یان توێكڵه مۆزی بۆ هه‌ڵبدرێت، ئه‌و كه‌سه ده‌كوژێت و یه‌كسه‌ر یاریگا جێده‌هێڵێت.
