له‌وانه‌یه دیل پیرۆ شوێنی رۆناڵدینۆ بگرێته‌وه له فلامینگۆ
دیل پیرۆ له كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵدا پێشه‌وایه‌تی یانه‌كه‌ی كرد بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئیتاڵی و دوای ئه‌وه‌ش ریزی ئه‌و یانه‌یه‌ی جێهێشت و ئێستا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌كدا نییه.
دیل پیرۆ له چه‌ندین یانه‌ی ئه‌مه‌ریكا داواكراوه، له‌وانه‌ش ریڤه‌رپله‌یت و نیویۆرك رید بۆڵز، ئه‌مه جیا له یانه‌ی فولهامی ئینگلیزی. هه‌ندێك سه‌رچاوه ناوی یانه‌ی مه‌له‌گه‌ی ئیسپانیش ده‌هێنن كه ده‌یانه‌وێ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
یانه‌ی فلامنگۆ ده‌یه‌وێ دیل پیرۆ بباته ریزه‌كانی خۆیه‌وه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی رۆناڵدینۆی به‌رازیلی كه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوودا به‌هۆی بوونی كێشه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه گرێبه‌ستی خۆی له‌گه‌ڵدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
