تۆرێس هەڕەشەی ڕۆیشتن لەیانەی چێڵسی دەكات
هەروها نینۆ گوتی: لەم وەرزە هەستم بەوە كرد كە بەخراپی مامەڵەم لەگەڵ دەكرێت، من لێرە خۆشحاڵ نەبووم، بۆیە یاریكردن بەرامبەر بایرەن هەلێكی باش بوو بۆ من قەرەبو ناكرێتەوە، زۆر جار لەگەڵ لێپرسراوانی یانە دانیشتووم، ئێستاش وەرز كۆتایی هات و كاتمان لەپێشە بۆ ئەوەی زیاتر گفتوگۆ بكەین. هەروەها تۆرێس گوتی: دەمەوێ بزانم وەرزی داهاتوو ڕۆڵی من چۆن دەبێت، من بارودۆخەكە هەڵدەسەنگێنم دواتر بڕیاری كۆتایی دەدەم، من ویستم لێدانێكی سزای بەرامبەر بایرەن جێبەجێ بكەم، بەڵام ڕێگەیان پێنەدام، خراپترین ئاستم لەو وەرزەدا بوو، بەڵام سوپاسی خێزانەكەم و سەرۆكی یانە و هاندەران دەكەم كە هەردەم پشتگیریان لێكردووم.
