بایرەن میونیخ داوای نوری شاهین دەكات
یاریزان نوری شاهین نەیتوانی خۆی لەپێكهاتەی سەرەكی یانەی ڕیال مەدرید بسەلمێنێت بەهۆی پێكانی بەردەوام و ئاست بەرزی هەردوو یاریزان سامی خزێرە و زاڤی ئەلۆنزۆ، هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لەیەكەم وەرزیدا لەیانەی شاهانە لەڕیزی یاریزانە یەدەگەكان بێت، ڕادیۆكە ئەوەشی ڕاگەیاند كە یانەی ڕیال مەدرید نرخی نوری شاهین بەبڕی 18 ملیۆن یۆرۆ خەملاندووە.
