گواردیۆلا: میسی وایلێكردم ڕاهێنەرێكی باشتر بم
لەلایەن خۆیەوە لیۆنێل میسی نامەیەكی سوپاسگوزاری ئاراستەی ڕاهێنەر گواردیۆلا كرد و گوتی: من سوپاسی پیب دەكەم كە هەردەم پشتگیری لێكردووم و توانای منی بەرەو پێش بردووە، سوپاسی دەكەم بۆ هەموو كارەكانی و هەرگیز لەبیری ناكەم.
یاریزانی ئەرژەنتینی خافێر ماسكیرانۆ لەلێدوانێكیدا ستایشی ئاستی یانەی بەرشلۆنەی كرد لەسەردەمی پیب گواردیۆلای ڕاهێنەر و لیۆنێل میسی یاریزان گوتی: لەدوای 20 یان 30 ساڵی دیكە كەسانێك دێن باس لەكارە بێ هاوتاكانی گواردیۆلا و میسی دەكەن لەیانەی بەرشلۆنە.
