جۆكۆڤیج: هەر چوار نازناوە گەورەكەی ئەمساڵ دەبەمەوە

جۆكۆڤیج: هەر چوار نازناوە گەورەكەی ئەمساڵ دەبەمەوە
نۆڤاك جۆكۆڤیجی سڕبی گوتی ئەمساڵ هەر چوار نازناوە گەورەكەی گراند سلام دەبەمەوە.
سەرەتای ئەم هەفتەیە نۆڤاك یەكەم نازناوی گەورەی گراند سلامی بردەوە كە پاڵەوانیەتیی ئوسترالیای كراوە بوو و گوتی دەتوانم ئەمساڵ نازناوە گەورەكانم بكەمە چوار.
یاریزانە سربییەكە گوتی هەموو شتێك بۆی هەیە رووبدات، چونكە سەرەتایەكی باشم دەست پێكرد و چاوەڕێی ئەوانیتر دەكەم.
جۆكۆڤیجی یەكەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی ئاماژەی بەوەدا كە ئەمساڵ دەتوانێ دەستكەوتێك بەدەست بێنێت كە لە ساڵی 1969ەوە هیچ كەسێك نەیتوانیوە ئەوە بكات كە بریتییە لە بردنەوەی هەر چوار نازناوە گەورەكەی گراند سلام.
جۆكۆ گوتی دەتوانم ئەوە بكەم، پێشتر یەك یاریزان ئەوەی كردووە و منیش دەتوانم بەو بگەمەوە، راستە دۆخی تێنس گۆڕاوە، بەڵام منیش متمانەم بە تواناكانی خۆم هەیە.
Top