لۆگانۆ: پاریس سانجێرمان دەبێتە یەك لە زەبەلاحەكانی ئەوروپا

لۆگانۆ: پاریس سانجێرمان دەبێتە یەك لە زەبەلاحەكانی ئەوروپا
دیگۆ لۆگانۆی بەرگریكەری ئۆرۆگوایی گوتی یانەی پاریس سانجێرمان ویستی بەدەستهێنانی كورسییەك لە نێو یانە زەبەلاحەكانی ئەوروپا دەكات لە ماوەی كورتی داهاتوودا، ئەمەش بە گرێبەستكردن لەگەڵ چەند یاریزانێكی زۆر باش لەسەر ئاستی جیهان.
لۆگانۆی بەرگریكەری یانەی پاریس سانجێرمان گوتی پێشینەی ئێستای یانەكەمان مانەوەیە لە پێشەنگی خولی فەرەنسی و دوای ئەوەش وردە وردە ویستمان بۆ گرتنی شوێنێك لە نێو زەبەلاحەكانی ئەوروپادا بەرز دەبێتەوە.
ئەو بەرگریكەرە زیاتر گوتی هێنانی راهێنەرێكی لێهاتووی وەك كارلۆ ئەنچیلۆتی و یاریزانانی بە توانا و قاڵ رەنگدانەوەی لەسەر توانای تیپەكە وكەسایەتییەكەی دەبێت، چونكە ئەوە زیاتر دەوڵەمەندی دەكات بە ئەزموون و كولتووری تایبەت بەخۆی و گەیشتن بە بردنەوەی نازناوە ناوخۆیی و كیشوەرییەكان.
لۆگانۆ گوتی ئەنچیلۆتی وەك ئۆسكار تابارێزی راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای وایە، ئەو دووانە گەرچی بە شێوەی جیاواز بیر لە تۆپی پێ دەكەنەوە، بەڵام هەردووكیان ئەزموون و زۆرزانی و ویستیان هەیە كە وا لە یاریزانەكانیان دەكات بەرەو سەركەوتن بچن.
Top