راهێنەری یۆڤنتۆس: یانەی میلان پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵی

راهێنەری یۆڤنتۆس: یانەی میلان پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵی
ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی سەرسامی خۆی بە ئاستی یانەی میلان پێشان دا لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئیتاڵیدا بە تایبەت لە یاری رابردووی یانەكە بەرامبەر یانەی كالیاری كە میلان توانی بە 3 گۆڵی بێبەرامبەر بیباتەوە.
كۆنتی گوتی پێشبینی دەكەم میلان نازناوەكە بباتەوە و ئەو لە هەموو یانەكانی تر زیاتر لەو نازناوەوە زیرەكە، هەرچەندە ئێمە ئێستا پێشەنگی خولەكەمان گرتووە و هیچ یارییەك نەدۆڕاوین.
ئەو راهێنەرە گوتی ئاستی میلان سەرسامی كردم، بردنەوەی ئاسانی لە یانەی كالیاری شتێكی سەرسڕمێنە، پێم وایە ئەوان لە ئێمە نزیكترن بۆ بردنەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵ.
میلان پلەی دووەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵی گرتووە و تەنیا یەك خاڵ لە دوای یۆڤنتۆسەوەیە.
Top