راهێنەری هەولێر لێدوانـــی یاریزانەكانی سنووردار كرد
1-هیچ یاریزانێكی تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر بۆی نییە لێدوان بدات یاخود دیمانە ئەنجام بدات لە پێش و پاش هەر یارییەك جگە لەهەردوو یاریزان لوئەی سەڵاح و سەرهەنگ موحسین.
2- عومەر مەجید دەبێتە گوتەبێژی دەستەی ڕاهێنەرانی یانەی هەولێر و پێش دەستپێكردنی یاری و پاش تەواوبوونی یاری تەنیا ئەو لێدوان بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەكان دەدات و هەریەكە لەڕاهێنەران نەزار مەحروس و فەواز مەندو و سامر ڕێحانی لێدوان بەهیچ شێوەیەك نادەن بۆ هەموو دەزگا ڕاگەیاندنەكان.
3- مانگانە ڕاهێنەر نەزار مەحروس كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام دەدات.
4- لەكاتی تەواوبوونی یارییەكان بڕیاردرا ڕێگە نەدرێت ڕۆژنامەنووسان و دەزگا ڕاگەیاندنەكان بچنە نێو چیمەنی یاریگە بۆ ئەنجامدانی چاوپێكەوتن، دەبێت دەزگا ڕاگەیاندنەكان تەنیا لێدوان لەنێو تراك-ی یاریگا ئەنجام بدەن.
