یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا خەڵاتەكانی پاڵەوانی جامی یەكێتی ئاسیا ئاشكرا دەكات

یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا خەڵاتەكانی پاڵەوانی جامی یەكێتی ئاسیا ئاشكرا دەكات
یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بەفەرمی خەڵاتەكانی خاوەن پلەی یەكەم و دووەمی جامی یەكێتی ئاسیای بۆ ئەمساڵ ئاشكرا كرد، كە تیایدا خاوەن پلەی یەكەمی ئەم پاڵەوانێتیە بڕی 350 هەزار دۆلار وەردەگرێت و خاوەن پلەی دووەم بڕی 250 هەزار دۆلار وەردەگرێت، بەڵام یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا خەڵاتەكانی تری ئاشكرا نەكرد وەكو گەیشتن بۆ قۆناغی هەشت و چوارگۆشەی زێڕین و قۆناغی 16-ی ئەم پاڵەوانێتیە.
لەهەمان كاتدا یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بەفەرمی ئەوەی ڕاگەیاند، كە هەر یانەیەك دەتوانێت سێ یاریزانی پیشەگەر و یاریزانێكی كێشوەری ئاسیا لەتیپەكانیان یاری بكات لەم پاڵەوانێتیەدا.
جێگەی باسە لەوەرزی ئەمساڵدا هەردوو یانەی هەولێر و زەورا بەشداری لەجامی یەكێتی ئاسیا دەكەن و یارییەكان لە6ی ئادار دەست پێدەكات و 32 یانە لەكیشوەری ئاسیا بەشداری لەم پاڵەوانێتیە دەكات.
Top