ریال و ئینتەر بۆ سوارێز وێڵن
سوارێز بەڕاگرتن بۆ ماوەی 8 یاری ڕاگیراوە بەتۆمەتی پەیڕەوكردنی دیاردەی ڕەگەزپەرستی لەبەرامبەر یاریزانی یانەی مان یونایتد پاتریس ئێڤرا و واچاوەڕوان دەكرێت لەیاری بەرامبەر تۆتنهام لەڕۆژی 6/2/2012 بگەڕێتەوە ڕیزی یانەكەی، بەڵام لێپرسراوانی یانەی لیڤەرپول لەوە دەترسن كە ئاستی دابەزێت بۆ هۆی یاری نەكردنی بۆ ماوەیەكی درێژخایەن، یانەكانی ڕیال و ئینتەر دەیانەوێ ئەم دەرفەتە بقۆزنەوەو پەلكێشی ڕیزەكانی یەكێك لەم دوو یانەیەی بكەن.
