بەهێزترین هێڵی هێڕشبەر لەمێژوودا بۆ یانەی شاهانەیە

بەهێزترین هێڵی هێڕشبەر لەمێژوودا بۆ یانەی شاهانەیە
ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی لەڕاپۆرتێكدا دووپاتیكردەوە كە تیپی ئێستای یانەی ڕیال مەدرید خاوەن بەهێزترین هێڵی هێڕشبەرە لەمێژووی یانەی شاهانە، دوای ئەوەی لە19 یاری قۆناغی یەكەمدا 67 گۆڵی تۆمار كردووە، ڕۆژنامەكە ئەوەشی ڕوون كردەوە كە ئەم ژمارەی گۆڵانە ژمارەیەكی پێوانەییە و لەهیچ وەرزێك یانەی ڕیال ئەم قۆناغەی بەم ژمارە زۆرە تەواو نەكردووە، هەروەها ڕۆژنامەی ماركا دووپاتیكردووە كە ڕاهێنەر مۆرینهۆ توانیویەتی تیپێكی هێرشبەرانە لەئاستی یەكەم ئامادە بكات.
رۆژنامەی ماركا كە لەشاری مەدرید دەردەچێت و لەیانەی ڕیال زۆر نزیكە پێیوایە ئەگەر هاتوو یانەی ڕیال لەسەر ئەم ڕێژە زۆرەی گۆڵ تۆماركردن بەردەوام بێت تا كۆتایی وەرزە، ئەوا دەتوانێت ژمارەی پێوانەیی تۆماركردنی گۆڵ لەیەك وەرز بشكێنێت كە هەر بەناوی خۆیەتی و بریتییە لە107 گۆڵ.
لەلایەكی دیكەوە ڕیال مەدرید لەسەرجەم خولە فەرمییەكان كۆی گۆڵەكانی گەیشتە 102 گۆڵ كە كریستیانۆ ڕۆنالدۆ 29 گۆڵی تۆمار كردووە و بنزیماش تا ئێستا 17 گۆڵی تۆماركردووە.
Top