ریال مەدرید بەهێزترین تیپی هێرشبەرە لە هەموو ئەوروپادا
ریال مەدرید كۆتایی بە قۆناخی یەكەمی خولی ئیسپانی هێنا بە گرتنی پێشەنگی خولەكە و سەركەوتن بۆ قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لە سەر ئاستی 5 پاڵەوانیەتییە گەورە ناوخۆییەكەی ئەوروپا، ریال مەدرید لە پلەی یەكەم دێت بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ و تۆماركردنی 70 گۆڵ لە تەنیا 20 یاری خولی ئیسپانیدا كە ئەمە ژمارەیەكی نوێیە.
ریال مەدرید هەروەها باشترین 3 یاریزانی گۆڵكەری لەسەر ئاستی هەموو ئەوروپا هەیە كە بریتین لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی گۆڵكەری مێژوویی خولی لالیگا و گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبەری ئەرجەنتنینی و كەریم بنزیمەی هێرشبەری فەرەنسی.
ئەو 3 یاریزانە لە وەرزی ئەمساڵدا تا ئێستا 48 گۆڵیان تۆمار كردووە كە 24 گۆڵیان رۆناڵدۆ و 14 گۆڵ هیگواین و 10 گۆڵیش بنزیمە تۆماریان كردووە.
