سیلڤا شیاوی نازناوی باشترین یاریزانی وەرزی ئەمساڵە
میلنەر كە دوو ساڵە هاوتای سیلڤا لە یانەكەی شاری مانچستەر یاری دەكات و گوتی ئەگەر بێلایەنەنانە قسە بكەم دەبێ بڵێم كە داڤید سیلڤا شیاوترین كەسە بۆ ئەوەی نازناوی باشترین یاریزانی وەرزی ئەمساڵ وەربگرێت، چونكە ئەو ئاستێكی ئەفسانەیی پێشكەش دەكات و ئەگەر لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا پاڵێوراو نەبێت بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە مانای وایە نایەكسانییەكی گەورە هەیە.
هەروەها گوتی لە یانەی مانچستەر ستی پاڵێوراوێكی تریشمان هەیە كە وەرزێكی نموونەیی پێشكەش دەكات و پێویستە لە نێو پاڵێوراوەكاندا بێت، ئەویش جۆ هارتی گۆڵچییە. هەرچەندە یاریزانانی مانچستەر ستی وەرزێكی نموونەیی پێشكەش دەكەن، بەڵام ئەو دوو یاریزانە بوونەتە كۆڵەكەی سەرەكی تیپەكە و وایانكردووە یاریزانەكانی تریش ئاستیان باش ببێت.
