لاوانی هەولێر نازناوی خولــی نایابی كوردستانی بۆ تۆپی بالە بەدەستهێنا

لاوانی هەولێر نازناوی خولــی نایابی كوردستانی بۆ تۆپی بالە بەدەستهێنا
یەكێتی تۆپی بالەی كوردستان بۆ یەكەم جار لەمێژووی خۆیدا خولی پلە نایابەكانی كوردستانی بۆ تۆپی بالە لەسەر ئاستی لاوان ئەنجامدا، لەم خولە تەنیا چوار یانە بەشدارییان كرد، ئەویش هەریەكە لەیانەكانی (هەولێر، شەقڵاوە، نیشتمان، هێرش) دوای ئەوەی یانەكانی شارەكانی كوردستان بەشداریكردنیان لەم پاڵەوانێتیە ڕەتكردەوە بەهۆی تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ، ئەم خولە بەشێوازی خول بەیەك قۆناغ بەڕێوەچوو و یارییەكان لەهەردوو هۆڵی شەهید فرەنسۆ هەریری و یانەی ئەكاد ئەنجام درا، لەم خولە لاوانی هەولێر توانی نازناوی خولەكە بۆخۆی مسۆگەر بكات دوای ئەوەی سەركەوتنی لەسێ یاری بەدەستهێنا بەبێ ئەوەی گێمێك بدۆڕێنێ و یاریزانانی هەولێر لەم خولە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد كە بووە جێگەی دەستخۆشی ئامادەبووانی خولەكە.
ریزبەندی كۆتایی خولەكە بەمشێوەیە بوو.
1-هەولێر، 2- نیشتمان، 3- هێرش، 4- شەقڵاوە.
جێگەی باسە ئەم خولە بۆ یەكەم جارە لەسەر ئاستی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
Top