كۆتایی ئه‌م مانگه دووه‌مین جامی فوتسالی Copa Coca Cola بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كات
به‌مه‌به‌ستی بره‌ودانی به په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و به هاوبه‌شی له‌نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و كه‌رتی تایبه‌ت، كۆمپانیای سی سی بۆ خواردنه‌وه گازییه‌كان بۆ ساڵی دووه‌م پاڵه‌وانێتی فۆتسال بۆ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانى سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم (Copa Coca Cola) سازده‌كات، به‌به‌شدارى 5300 قوتابی و خوێندكار له 530 قوتابخانه له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمی كوردستان كه له سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان به‌رِێوه‌ده‌چێت..
به‌چاودێرى سه‌فین دزه‌یی وه‌زیرى په‌روه‌رده‌و جونێد ئارِات به‌رِێوه‌به‌رى گشتی كۆمپانیای كۆكا كۆلاو هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین به‌رِێوه‌به‌رى گشتی چالاكی وه‌رزش و هونه‌رو به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له راوێژكاران و به‌رِێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت و به‌رپرسانی كۆمپانیای كۆكا كۆلاو ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌نووسان، له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوللاَ له هه‌ولێر پرۆتۆكۆلی له‌یه‌كگه‌یشتن له نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و كۆمپانیاكه واژۆكرا..
له وته‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی واژۆكردنی ئه‌م پرۆتۆكۆله سه‌فین دزه‌یی گوتی:
وه‌رزش نیشانه‌ى ته‌ندروستی و ژیانه‌وه‌و بوژانه‌وه‌و به‌خته‌وه‌ری مرۆڤه، له‌ش و هزری ته‌ندروست له به‌رده‌وام بوونی چالاكی و وه‌رزشی دایه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له روانگه‌ى سیستمی نوێی خوێندن بایه‌خێكی به‌رچاو به په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی ده‌دات، چونكه به‌پێی میتۆده زانستی و ته‌ندروستییه هاوچه‌رخه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌ركه‌وتووه چالاكی وه‌رزشی رۆلێكی گرنگی هه‌یه بۆ گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و فێركردن و ته‌ندروستی.. قوتابخانه‌و خوێندنگه، جگه له په‌روه‌رده‌وفێركردن، زۆر ئه‌ركى تر‌ى له‌سه‌رشانه كه هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیان ده‌گرێته‌وه‌و كار بۆ بنیادنانی تاكێكی ته‌ندروست و له‌ش ساغ ده‌كات، بۆیه ده‌بێ رِۆله‌كانمان له داهاتوودا مرۆڤى له‌ش ساغ و رِۆشنبیر و زیره‌ك و ره‌وشت چاك و به‌توانایان لێ ده‌ربچێ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بایه‌خدان به چالاكییه وه‌رزشی و هونه‌ری و رۆشنبیرییه‌كان دێته‌دی... ده‌بێ هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه كار بۆ گۆرِینی كۆمه‌ڵگه بكه‌ین و هه‌موومان ده‌ست له‌ناو ده‌ست بین بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی دوارِۆژ، گۆرِینى كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش ئه‌ركى سه‌رشانى هه‌موومانه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكه‌ینه سه‌رچاوه‌ى بایه‌خدان به مرۆڤی ته‌ندروست و له‌ش ساغ.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى په‌روه‌رده گوتی:
له دوایین رِێنماییه‌كانى كۆنگری ئه‌وروپی ده‌رباره‌ی قه‌ڵه‌وی له‌منداڵان ده‌ركه‌وتووه كه ده‌بێ كێش ء رِێژه‌ی فه‌رهه‌نگى پێكهاته‌ى له‌ش كه ناسراوه به (BMI) ساڵانه بپشكنرێ و ده‌بێ قوتابخانه‌كان رِۆژانه كاتێك بۆ وه‌رزش ته‌رخان بكه‌ن و، له‌كاتى پشوودا ماوه‌یه‌كی زیاتر بۆ وه‌رزش و یاری ته‌رخان بكرێت، خێزانه‌كانیش هان بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری وه‌رزش بكه‌ن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان.
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی، ئه‌مساڵیش بۆ ساڵی دووه‌م به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كۆكا كۆلا ، پاڵه‌وانێتی فۆتسال بۆ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانى سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم سازده‌كرێت، به‌به‌شدارى 5300 قوتابی و خوێندكار له 530 قوتابخانه له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمی كوردستان.
له كۆتاییدا سه‌فین دزه‌یی ده‌ستخۆشی له‌م هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیای كۆكا كۆلا كرد‌و هیوای خواست هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانی هه‌ر له به‌ره‌وپێشچوون دابێت..
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جۆنێد ئارِات به‌رِێوه‌به‌رى گشتی كۆمپانیای كۆكا كۆلا بۆ خواردنه‌وه گازییه‌كان، سوپاسی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى كرد بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌و له موژده‌یه‌كیشدا رایگه‌یاند كه تیپی براوه‌ى سه‌ر ئاستی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌ركی كۆمپانیای كۆكا كۆلا به‌شداری بینینی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی یۆرۆ 2012 ده‌كه‌ن كه له هه‌ردوو ولاَتی ئۆكرِانیا و پۆڵه‌ندا به‌رِێوه‌ده‌چێت.
برِیاریش وایه له 31ى ئه‌م مانگه له پارێزگه‌ى دهۆك یارى ده‌ستپێكی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ئه‌نجام بدرێت..
