بریاردرا خولى تازه‌پێگه‌یشتوان رۆژى هه‌ینى به‌رێوه‌بچێت
كولان:كارزان كانه‌بى-حه‌سه‌ن
یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان رۆژى شه‌ممه رێكه‌وتى 14/1/2012 كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و ته‌واوى ئه‌ندامانى گرێدا و تیایدا ئه‌م برِیارانهى خواره‌وه‌یدا:
یه‌كه‌م: رۆژى یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتى 22/1/2012 كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت به یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان له باره‌گاى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى یانهپلهدووهكان ئه‌نجام ده‌درێت.
دووه‌م: له یارى نێوان یانه‌ى سیروانى نوىَ و كۆیه له خولى یانهپلهیهكهكانى كوردستان به‌هۆى ده‌رچوون له گیانى وه‌رزشى و ووتنى قسه‌ى ناشرین به ناوبژیوانانى یارییه‌كه له‌لایه‌ن رِاهێنهرى یانه‌ى كۆیه(نازم جه‌بار)برِیاردرا:
ڕ. راگرتنى رِاهێنهرى ناوبراو بۆ دوو یارى داهاتو و هه‌روه‌ها یاوه‌رى نه‌كردنى تیپه‌كه‌ى .
ب. غه‌رامه‌كردنى ناوبراو بهبرِى (250000)دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.
سێیه‌م: له یارى نێوان یانه‌ى سێمێل و پێشكه‌وتن له خولى پله‌یه‌كى یانه‌كانى كوردستان به‌هۆى هێرشكردن و ده‌رچوون له گیانى وه‌رزشى هه‌ردوو یاریزانى یانه‌ى پێشكه‌وتن:
1. نه‌ریمان عه‌باس ژماره(20) له یانه‌ى پێشكه‌وتن
2. محمد عه‌باس ژماره(22) له یانه‌ى پێشكه‌وتن.
ڕ. راگرتنى هه‌ریه‌كه‌یان بۆ دوو یارى له‌گه‌ڵ كارته سووره‌كه‌یان.
ب. غه‌رامه‌كردنى هه‌ر یه‌كێكیان بهبرِى(150000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.
چــواره‌م: خولى چواره‌مى تۆپى پێى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌پله‌نایابه‌كانى كوردستان رۆژى هه‌ینى رێكه‌وتى 20/1/2012 به‌رێوه‌ده‌چێت.
پێنجه‌م: خولى یازدهههمى تۆپى پێى یانهپلهیهكهكانى كوردستان رۆژى شه‌ممه رێكه‌وتى 21/1/2012 به‌رێوه‌ده‌چێت.
شه‌شه‌م: ده‌ستنیشانكردنى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانانى خولى ههژدهههمى نایاب و یازدهههمى پله‌یه‌ك و چواره‌مى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان.
