خولی نایابی كوردستان: بروسك سەركەوتنی تۆماركرد

خولی نایابی كوردستان: بروسك سەركەوتنی تۆماركرد
گوڵان:كارزان كانەبی-هەولێر
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان رۆژانی رابردوو چەند یارییەكی گرنگ بەرێوە چوو،یانەی بروسك لە شاری سلێمانی لە یارییەكی ئاست بەرزدا توانی لە یانەی نەورۆزی میوانداربباتەوە بە ئەنجامی گۆلێكی بێ بەرامبەر،لە شاری سلێمانیش یانەی هەولێر نەیتوانی بەربەستی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ببری كاتێك هەروولا بەبێ گۆڵ یەكسان بوون.ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە
زێرەڤانی –سلێمانی(0-1)
سەورە-هەندرێن(1-0)
شێروانە-كەركوك(3-0)
زاخۆ-پێشمەرگەی هەولێر(0-0)
هەلۆ-ئارارات(0-0)

ریزبەندی یانەكان
1-هەولێر32خاڵ
2- هەندرێن 30خاڵ
3-بروسك28 خاڵ
Top