بالۆتێلی: تەنیا نیوەی ماڵەكەی خۆم سووتاندووە

بالۆتێلی: تەنیا نیوەی ماڵەكەی خۆم سووتاندووە
مارۆیۆ بالۆتێلی هێرشبەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی رەخنەی لە رۆژنامەكانی ئینگلتەرا گرت لەبەرئەوەی راستی ناڵێن و تۆمەتباری دەكەن بەوەی هەموو ماڵەكەی خۆی سووتاندووە.
بالۆتێلی كە بە سوپەر ماریۆ ناسراوە لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی میرۆری بەریتانی گوتی رۆژنامەكان درۆ دەكەن و قسەی هەڵبەستراو لەبارەی سووتانی ماڵەكەی منەوە بڵاو دەكەنەوە، من هەموو ماڵەكەی خۆمم نەسووتاندووە وەك ئەوەی ئەوان دەیڵێن بەڵكە تەنیا نیوەیم سووتاندووە.
ماریۆ پرسیاری كرد لەبارەی شێوازی رازیكردنی رۆژنامەنووسەكانەوە و گوتی نازانم چی بكەم، كاتێك ئۆتۆمبێلێكی جۆری فیاتم كڕی گوتیان چۆن یاریزانێمی وا فیات لێدەخوڕێت و كاتێك فیراریم كڕی گوتیان ئەوە زۆر دەست بڵاوە.
هەروەها گوتی دەبێ چ جۆرە ئۆتۆمبێلێك بكڕم بۆ ئەوەی خەڵكی رازی بن؟
شیاوی باسە یاریزانەكەی مان ستی بەوە بەناوبانگە كە ناوە ناوە هەڵسوكەوتی سەیر دەكات و كێشەی جۆراوجۆر دروست دەكات.
Top