بەهۆی گورچیلەوە مارادۆنا چووە نەخۆشخانە

بەهۆی گورچیلەوە مارادۆنا چووە نەخۆشخانە
یانەی وەسڵی ئیماراتی ئاشكرای كرد دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای راهێنەری یانەكەی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە گورچیلەكانیدا ئێستا تەندروستی باشە و بەم نزیكانە نەخۆشخانە جێدەهێڵێت.
مارادۆنا پێشتر بەهۆی ئازاری زۆری گورچیلەوە بە پەلە داخڵی نەخۆشخانە كرا و دوای دەرهێنانی بەرد لە گورچیلەكانیدا بەهۆی نەشتەرگەرییەوە پێدەچێ دۆخی بەرەو باشی بچێت.
مارادۆنا دوای بردنەوەی یانەكەی لە یانەی ئەهلی بە ئەنجامی 2-1 لە خولی ئیمارات، چووە نەخۆشخانە بەهۆی هەستكردنی بە ئازاری زۆرەوە.
یانەی وەسڵ ئاشكرای كرد راهێنەرەكەی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە دۆخی بەرەو باشی چووە و ئێستا سەقامگیرە و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا نەخۆشخانە جێدەهێڵێت.
یانەكە ئاشكرای نەكردووە مارادۆنا چەند پشووی پێویستە تا ئەوكاتەی دەتوانێ بگەڕێتەوە بۆ سەرپەرشتیكردنی تیپەكەی.
Top