ڤیا بیر لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە دەكاتەوە

ڤیا بیر لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە دەكاتەوە
رۆژنامەكانی ئیسپانیا دووپاتی ئەوە دەكەنەوە داڤید ڤیای هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بیر لە رۆیشتن لە ریزی یانەكەی دەكاتەوە لە هاوینی داهاتوودا.
رۆژنامەی كۆنفدینسیالی ئیسپانی گوتی ڤیا كە بەهۆی پێكانەوە نەشتەرگەری كردووە و تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ یاری ناكات، دەیەوێ لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا یانەكەی جێبهێڵێت.
ڤیا بە شوێن جێگایەكی نوێدا دەگەڕێت لە سایەی درەوشانەوی میسی و چاڤی و ئینێستا و سانشیز و سیسكدا كە هەلی یاریكردنی ئەمیان بە شێوەیەكی بەرچاو كەم كردووەتەوە.
پێشتر یانەكەی لیڤەرپوول و چێڵسی ئینگلیزی بایەخی خۆیان بۆ كڕینی ڤیا دەربڕیبوو.
بەپێی رۆژنامەكە ئەگەر پێكانی ئەو یاریزانە لە مۆندیالی یانەكاندا نەبووایە، ئەوا ئەو لە گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵدا هەوڵی رۆیشتنی لە بەرشەلۆنە دەدا چونكە بەر لە پێكانەوەی ببووە یاریزانێكی یەدەگ لە بەرشەلۆنە.
Top